چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێش لەبارەی مێشولەوە

KNN : Kurdish News Network
02:01 - 01/07/2021
هەمەڕەنگ

ژمارەی میشولەكانی لە وەرزی هاوین و گەرمادا بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەكات، لەگەڵ نزیكبونەوەیان لە گوێژكە دەنگێك دەردەن و كەسەكە بێزار دەكەن، دوای پێوەدانیش ئازار و خورانی پێست بێزارییەكی زیاتر دروست دەكەن.

 

 
زۆری مێشولە وایكردووە سەردانیكردنی باخچە و دانیشتن تێیدا كەمبێتەوە، زۆرینەی هاوڵاتیان بەدوای ڕێگا چارەسەری دورخستنەوەی ئەو مێرووەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بتوانن لە كەشی دەرەوەدا بە ئارامی دابنیشن.

 

تائێستا پرسیارتان لادروست نەبووە لەبارەی ئەو دەنگەی لەكاتی بونی مێشولەدا لە نزیك گوێچكەوە دروست دەبێت؟ زانیارییەكان لەو بارەیەوە چین؟

 

توێژەران ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو دەنگە بەهۆی پیاكێشانی باڵی مێشولەكەوە دروست دەبێت، پێشبینیش دەكرێت ئەو دەنگە لەلایەن مێینەی مێشولەكانەوە دەردەكێت، كە دوای جوت بوون بەدوای ژەمێكی باشی خوێندا دەگەڕێن تاوەكو وزەی پێویستیان بۆ بەرهەمهێنانی گەرا.

كاتێك مێینەكە بەرەو ئامانجەكە دەفڕێت، لە چركەیەكدا نزیكەی 500 جار باڵەكانی دەدات بە یەكدا، بەخێراییەك لەنێوان 450 بۆ 500 هێرتزدایە.

 

گەڕان بەدوای دووەم ئۆكسیدی كاربۆن

 

مێینەی مێشولە بەدوای دووەم ئۆكسیدی كاربۆندا دەگەڕێت كە مرۆڤ دەیداتەوە، بەپێی ئەوە بەدوای كەسەكە دەگەڕێت و چەند جارێك بەدەوریدا دێت و دەڕوات تا بەوردی دیاری دەكات.

 

 مانەوەشی بەچواردەوی سەر و لە نزیك گوێچكە لەبەر ئەوەی كە زۆرینەی ئەو دووەم ئۆكسیدی كاربۆنەی لەهەناسەداندا دەدرێتەوە لەو ناوچەیە كۆدەبێتەوە.

 

مێینەی مێشولە لەسەر قاچەكانی هەستەوری تامكردن هەیە، كاتێك دەنیشێتەوە دەزانێت خوێنی ئەو مرۆڤ یاخود ئەو ئاژەڵە گونجاوە و بەپێی ئەوە ژەمەكەی دیاری دەكات.

 

حەزیان لە خوێنی (O)یە

 

بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەك خوێنی جۆری ئۆ باشترینە لای مێینەی مێشولەكان، بەڵام كاریگەری جینات و سیستمی خواردنی كەسەكە بۆ ڕاكێشانی.

 

توێژینەوەیەكی دیكەش باسی لەوەكردووە، مێینەی مێشولە زیاتر دەچنە لای ئەو پیاوانە ڕێژەی بەكتری لەسەر پێستیان كەمترە، هاوكات ئەو كەسانە سەرنجیان ڕادەكێشێت كە ڕەنگی تۆخ دەپۆشن، بەتایبەت ڕەش، هاوكات زیاتر حەز بە قاچی مرۆڤ دەكەن، چونكە بۆنێك دەردات كە بۆ خۆیانی ڕادەكێشێت.

1809 جار خوێندراوەتەوە