کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕى پارەى پاداشتى
کارمەندانى بنکەکانى دەنگدانى هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى دیارى کرد.
یاسین حسێن، ئەندامى ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى
عێراق رایگەیاند، بڕى پارەى پاداشتى ئەو کارمەندانە دیارى کراوە کە لە رۆژى
دەنگداندا وەک کارمەندى بنکەکانى دەنگدان کاردەکەن.
سەبارەت بە بڕى پاداشتەکەش، ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى کۆمسیارانى
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق وتى :" ئەو کارمەندانەى
بنکەکانى دەنگدان کە فەرمانبەرى دەوڵەتن بڕى (150) هەزار دیناریان پێ دەدرێت لەگەڵ
سوپاسنامەیەکى سەرۆک وەزیرانى عێراق.
راشیگەیاند، ئەو کارمەندانەى کە خوێندکارن یاخود دەرچوى زانکۆ و پەیمانگاکانن،
بڕى (250) هەزار دیناریان پێ دەدرێت.
3041 جار خوێندراوەتەوە