هێزەکانى ئەمەریکا هێرشێکى ئاسمانیان بۆسەر هێزە میلیشیاکانى سەر بە
ئێران ئەنجامدا، لیواى چواردەى حەشدى شەعبیش هەڕەشە دەکات و دەڵێت: بۆ لەمەودوا
لەگەڵ ئەمەریکادا لە شەڕێکى کراوەدا دەبین.
هێزى سەربازى ئەمەریکا
رایگەیاند: بە فەرمانى جۆ بایدن، هێزەکانمان هێرشیان بۆسەر میلیشیاکانى حەشدى
شەعبى سەربە ئێران لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە.
هەرچەندە هێزى سەربازى ئەمەریکا ئاماژەى بۆ هیچ کوژراو بریندارێک
نەکردوو لە ریزى حەشدى شەعبیدا، بەڵام روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاندوە؛ لە ئەنجامى هێرشەکەدا
زیاتر لە پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە و چەند کەسێکیش بریندار بون.
هاوکات لیواى (14)ى
سەر بە حەشدى شەعبى لە بەیاننامەیەکدا باسى لە هێرشەکە کردوە و ئاشکرایکردووە، لە
کاتژمێر (2:00)ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن ئەمەریکاوەهێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان.
لە
بەیاننامەکەدا لیواى (14)ى حەشد هەڕەشە دەکات و دەڵێت:" بۆ لەمەودوا لەگەڵ ئەمەریکا
لە شەڕێکى کراوەدا دەبین".
ئەو هێرشە لە
کاتێکدایە، گروپەکانى نزیک لە ئێران ناوە ناوە هێرشى موشەکى بۆسەر بنکە و
بارەگاکانى ئەمەریکا ئەنجام دەدەن، لەو کاتەوەشى بایدن بووە بە سەرۆک ئەوە دووەم
جارە هێزەکانى ئەمەریکا گورزى سەربازى لە هێز و گروپەکانى نزیک لە ئێران دەوەشێنرێنن.
1927 جار خوێندراوەتەوە