نەقيبى رۆژنامەنوسانى عێراق ژمارەى ئەو رۆژنامەنوسە عێراقیانە ئاشکرا دەکات
کە لە ماوەى (18) ساڵى رابردوودا کوژراون، هۆکارى زیادبوونى پێشێلکارییەکانیش
بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئاشکرا دەکات.
موئەید لامى، نەقیبى رۆژنامەنوسانى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند، لەساڵى (2003)وە تائەمڕۆ زیاتر لە (475) رۆژنامەنوسى عێراقى کوژراون.
سەبارەت بە پێشێلکارى بەرامبەر رۆژنامەنوسان، نەقیبى رۆژنامەنوسانى عێراق
رایگەیاند، ژمارەیەک یاسا هەیە کە مافى کارى رۆژنامەوانى تێدا فەراهەم کراوە،
کە دواترینیان یاساى مافەکانى رۆژنامەنوسانە کە لە ساڵى (2011) دەرچوە، بەڵام
یاساکان وەک پێویست جێبەجێ ناکرێن.
راشیگەیاند، لە شەڕى داعشدا رۆژنامەنوسانى عێراق رۆڵیان هەبووە لە
گواستنەوەى وێنەى راستەقینەى سەرکەوتنى هێزەکانى عێراق، هەروەها لە بڵاوبونەوەى
کۆرۆناشدا هاوشانى پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى لەریزى پێشەوە بون بۆ گواستنەوەى
هەواڵ و زانیارى.
305 جار خوێندراوەتەوە