سەرۆک وەزیرانى عێراق رۆژنامەگەرى عێراقى بە کۆڵەکەى سەرەکى داکۆکیکردن
لە بەرژەوەندییەکانى خەڵک وەسف دەکات و دەڵێت لەعێراقى نوێدا ئەرکى رۆژنامەگەرى گرنگتر بووە.
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەیامێکدا لە یادى (152) ساڵەى رۆژنامەگەرى
عێراقیدا وێراى پیرۆزبایى لە رۆژنامەنوسان و خێزانى رۆژنامەنوسە شەهیدەکان
رایگەیاندوە، ڕۆژنامەگەری عێراقی کۆڵەکەیەکی سەرەکی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خەڵک
بووە، لەسەردەمى دیکاتتۆریشدا و بەردەوام بووە لەپاڵپشتی ئاڕاستە نەتەوەییەکان لە
شەڕی دژی زوڵم و زۆرداریدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لەدوای لەدایکبوونی عێراقی نوێوە ئەرکەکەی وردتر و
گرنگتر بووە، بوەتە چاوى خەڵک بۆ گەیشتن
بەراستییەکان و مینبەرێک بۆ بیروڕاى ئازاد.
239 جار خوێندراوەتەوە