ئەوکاتەى پێویستە قاوەى تێدا نەخورێتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 14/06/2021
تەندروستی
+
-

زۆرینەی هاوڵاتیان حەزێكی زۆریان بۆ خواردنەوەی قاوە هەیە، لە كاتە جیاوازەكاندا دەیخۆنەوە، بەڵام زۆرجار پرسیاری ئەوەیان لادروست دەبێت، لە چ كاتێكدا خواردنەوەی قاوە باشترە.

پسپۆڕێكی خۆراكی روسی بەناوی مارگریتا كۆرۆلۆڤا ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكات بەوەی لەگەڵ ژەمەكاندا یاخود راستەوخۆی دوای خواردنی ژەمەكان قاوە نەخۆنەوە.

ئەو پسپۆڕە لە لێدوانێكیدا بە رادیۆی سپۆت نیکى روسى راگەیاندووە، خواردنەوەی قاوە لەگەڵ ژەمی بەیانیدا كارێكی تەندروست نییە، چونكە قاوە رێگر دەبێت لە هەڵمژینی ماددە خۆراكییە بەسودەكانی لەو ژەمەدا دەخورێت و بۆ جەستە پێویستە.

كۆرۆلۆڤا دەڵێت: "ئامۆژگاری كەس ناكەم قاوە بە گەدەی بەتاڵ بخواتەوە، یاخود راستەوخۆ دوای ژەمی ناخواردن، چونكە قاوە گرفت بۆ هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكان دروست دەكات، وەك ئاسن، زینك، مەگنسیۆم، كالسیۆم ئەوانەش ماددە و كانزا سەرەكی و پێویستییەكانن بۆ لەشی هەر كەسێك".

بەڕای ئەو پسپۆڕە باشترین كات بۆ خواردنەوەی قاوە، ماوەی نێوان ژەمە سەرەكییەكانە، چونكە لەو كاتەدا سود لەسەرجەم ماددە و پێكهاتە بەسودەكانی قاوەكە وەردەگیرێت، كانزاكان لەدۆخێكی جێگیردان.

مارگریتا كۆرۆلۆڤا پسپۆڕی خۆراكی ئاماژە بەوە دەكات، باشترە خواردنەوەی قاوە لەنێوان ژەمەكاندا بكرێت بە خویەكی رۆژانە، بەجۆرێك لە نیو سەعات كەمتر پێش نان خواردن نەبێت، دوای نانخواردنیش زیاتر لە كاتژمێرێكی بەسەردا بڕوات.

578 جار خوێندراوەتەوە