کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لەبارەى دوورخستنەوەى (135)
کاندیدى هەڵبژاردنى داهاتوو روونکردنەوە دەدات و هۆکارى دوورخستنەوەکەشیان ئاشکرا دەکات.
جومانەى غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق
رایگەیاند، دوورخستنەوەى ئەو کاندیدانە لەسەر بنەماى ئەو زانیاریانە بووە کە لەلایەن
وەزارەتەکانى ناوخۆ و بەرگریەوە پێمان دراوە.
رونیشیکردەوە، دواى ئەوەى ناوى کاندیدەکانمان رەوانەى هەردوو وەزارەتەکە کرد،
پێیان راگەیاندین کە (135) کاندید لە سلکى سەربازیدا کاردەکەن و بەردەوامیشن
لەسەرکارەکانیان، بۆیە بەپشت بەستن بە یاساى هەڵبژاردن ئەو کاندیدانەمان دوورخستەوە.
وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لەبارەى خۆکاندیدکردنى
کارمەندانى وەزارتەکانى ناوخۆ و بەرگرى روونکردنەوەى زیاترى داوە و لەوباریەوە رایگەیاندوە، ئەو کەسانەى لە سلکى سەربازیدا کاردەکە ن تەنها لەحاڵەتى خانەنشین
بون یاخود دەست لە کارکێشانەوە لە کارەکانیان دەتوانن خۆیان کاندید بکەن، جگە لەوەش ئەو
کارمەندانەى وەزارەتەکانى بەرگرى و ناوخۆ کە پلەى سەربازیان نیە دەتوانن خۆیان
کاندید بکەن، بەڵام کارمەندانى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى و دەزگاى هەواڵگرى بەهیچ
شێوەیەک مافى خۆکاندید کردنیان نیە.
ئەوە لەکاتیکدایە رۆژى پێنج شەممەى رابردوو کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان
دوورخستنەوەى (135) کاندیدى راگەیاند، بەهۆى
ئەوەى کە پلەى سەربازیان هەیە و کارمەندى وەزارەتەکانى ناوخۆ و بەرگرى عێراق.
234 جار خوێندراوەتەوە