بۆردومانەکانی تورکیا زیاتر لە هەزار کەسی سڤیلی لە عێراق و سوریا کردۆتە قوربانی

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 12/06/2021
عێراق
+
-

بە گوێرەی راپۆرتێک؛ بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لە ماوەی شەش ساڵدا هەزار و (500) هاوڵاتی سڤیلی لە وڵاتانی عێراق و سوریا کردۆتە قوربانی.

 

لە راپۆرتێکی " گۆڤاری شەڕە ئاسمانییەکان"دا هاتووە، سوپای تورکیا لە ساڵی (2015 بۆ 2021) نزیکەی (500) هێرشی سەربازی لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە (هەزار و 500) هاوڵاتی سڤیل.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ئەو کەسە سڤیلانەی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاوە لە عێراق و سوریا گیانیان لەدەستداوە، دانیشتووی ناوچە کوردنشینەکانی ئەو دوو وڵاتە بون.

 

راپۆرتەکە دەشڵێت: ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە عێراق و سوریا لێدانی گورزێکە لە هێزە کوردییەکان لەو دوو وڵاتە.

430 جار خوێندراوەتەوە