بانکى ناوەندى عێراق هەنگاوێک بە ئاراستەى دابەزینى نرخى دۆلار هەڵدەگرێت

KNN : Kurdish News Network
04:05 - 10/06/2021
ئابوری

بانکى ناوەندى عێراق ئاستى فرۆشتنى دراوى بیانى بەرزدەکاتەوە، پسپۆرانى ئابوریش پێشبینى دەکەن ئەو هەنگاوە ببێتەهۆى دابەزینى نرخى دۆلار.

بانکى ناوەندى عێراق بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە قەبارەى فرۆشتنى دراوى بیانى بۆ بانکەکان و کۆمپانیاکانى گۆڕینەوەى دراو زیاد بکەن، ئامانجى گرتنبەرى ئەو رێوشوێنەش وەڵامدانەوەى داواکارییەکانە بۆ دراوى بیانى و جێبەجێ کردنى سیاسەتى دراوى نەختینەیە.

بەپێى راگەیەنراوەکە، لە رۆژى (31) ئایارى رابردوودا بانکەکان و کۆمپانیاکانى گۆڕینەوەى دراو داواکارییەکیان بۆ بەرزکردنەوەى قەبارەى فرۆشتنى دراوى بیان ئاراستەى بانکى ناوەندى کردوە.

پسپۆرانى بوارى ئابوورى پێشبینى دەکەن ئەو هەنگاوەى بانکى ناوەندى عێراق ببێتەهۆى دابەزینى نرخى دۆلار لە بەرامبەر دیناردا.

3973 جار خوێندراوەتەوە