بەهۆى بەردەوامبونیان لە کارکردن لەسلکى سەربازى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى
عێراق (135) کاندیدى هەڵبژاردنى داهاتوى دوورخستەوە و ژمارەى کاندیدى دورخراوەکان
(150)ى تێپەڕاند.
جومانەغەلاى، وتەبیژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بڕیاریانداوە
(135) کاندیدى هەڵبژاردنى داهاتوو دووربخەنەوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى پلەى سەربازیان
هەیە و بەردەوامن لە کارەکانیان.
بەپێى مادەى نۆ لە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران ئەندامانى هێزە
چەکدارەکان و هێزە ئەمنیەکان مافى ئەوەیان نیە خۆیان بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى نوێنەران
کاندید بکەن.
بەپێى بڕیارەکەى کۆمسیۆن کاندیدە دوورخراوەکان بۆیان هەیە لە ماوەى سێ
رۆژدا تانە لە بڕیارى دورخستنەوەکەیان بدەن.
ئەوە لە کاتێکدایە لە کۆتایى مانگى رابردووشدا کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان
بەپشت بەستن بە مادەى هەشتى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران (20) کاندیدى
دیکەى دوورخستەوە، بەپێیەش تاکو ئێستا (155) کاندید دوورخراونەتەوە.
339 جار خوێندراوەتەوە