سێرجیۆ ئەگوێرۆ بۆ بەرشەلۆنە یەکلایى بوەوە

KNN : Kurdish News Network
06:06 - 31/05/2021
وەرزش
+
-

سیرجیۆ ئەگوێرۆى هێرشبەرى ئەرجەنتینى کۆتایى بە کاروانى وەرزشى لەیانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى هێناو رووى کردە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى.

یانەى بەرشەلۆنە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، بەشێوەیەکى فەرمى گرێبەستیان لەگەڵ هێرشبەرى ئەرجەنتینى سیرجیۆ ئەگوێرۆ واژۆ کردوە.

بەپێى راگەیەنراوەکەى یانەى بەرشەلۆنە، گرێبەستەکەى ئەگوێرۆ گرێبەستێکى بێ بەرامبەرە و بۆ ماوەى دوو وەرزە و مەرجى هەڵوەشاندنەوەشى (100) ملیۆن یۆرۆیە.

بڕیاریشە ئێوارەى ئەمرۆ بەکاتى ئیسپانیا لە مەراسیمێکدا هێرشبەرە ئەرجەنتینەکە وەک یاریزانى نوێى یانەى بەرشەلۆنە بناسێنرێت.

461 جار خوێندراوەتەوە