یانەى چێڵسى شکستى بە یانەى مانچستەر ستى هێنا و بۆ دووەمجار بوو بە پاڵەوانى
چامپیۆنس لیگ
هەرچەندە زۆربەى پێشبینیەکان بە ئاراستەى ئەوە بوون پیپ گواردیۆلا و
مانچستەر ستى ملیاردێر ببێتە پاڵەوان، بەڵام تۆماس تۆخێل و کورانى بلوز پێشبینییەکانیان
پێچەوانە کردنەوە و خەونى ستیزنیان خستە چاڵەوە.
ئەنجامى یارى کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکان، لەبەرژەوەنى چێڵسى بەکۆتا هات
و بە گۆڵێکى بێ وەڵام بەسەر مانچستەر ستیدا سەرکەوتن و بون بە پاڵەوانى خولى یانە
پاڵەوانەکان.
بەوەش، یانەى بلوزى لەندەنى بۆ دووەمجار نازناوەکەى بردەوە لەندەن و هیوا و
خەون و پڕۆژەى مانچستەر ستى تێکشاند.
264 جار خوێندراوەتەوە