لە ئیتاڵیا کابینەیەکى
تەلەفریک کەوتە خواراوە و (14) کەس گیانیانلەدەستدا، ئەوەش پێش (300) مەتر لە
گەیشتنى بە خاڵى کۆتایى.
تیمى فریاگوزارى
شاخەوانى نەتەوەیى ئیتاڵیا لە ناوچەى (پى مۆنتێ) لە باکورى ئەو وڵاتە ئاشکرایکرد، لە روداوێکدا دوێنێ یەکشەممە، بەهۆى کەوتنەخوارەوەى کابینەیەکى تەلەفریک (14) کەس گیانیانلەدەستدا.
وتیشى: ئەو کابینەیە
لە نێوان شارۆچکەکانى سترسا و مۆتارۆنێ پێش (300) مەتر لە گەیشتنى بە خاڵى کۆتایى
کەوتۆتە خوارەوە و لە کۆى (15) سەرنشین (14) کەسیان گیانیانلەدەستداوە و کەسەکەى
دیکەش کە منداڵێکى تەمەن نۆ ساڵە بەسەختى بریندار بووە.
کابینەکە لە کەوتنە
خوارەوەیدا کەوتۆتە ناوچەیەکى شاخاوى و لەلایەن تیمەکانى فریاگوزارى شاخەوانى ئیتاڵیاوە
تەرمەکانیان گەڕێنراونەتەوەو بەهاناى بریندارەکەشەوە چوون.
4691 جار خوێندراوەتەوە