پۆلیسى راپەڕین
رایدەگەیەنێت؛ سلێمانى هەڵشۆى لە زیندانەو ئەو دەنگۆیانەشى باس لە هەڵاتنى دەکەن
ناراستە.
لە رونکردنەوەیەکدا، بەشى
راگەیەاندنى پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند: هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ مەرامی
تایبەت و بەدەستهێنانی لایک و کۆمێنت بڵاویان
کردۆتەوە کە گوایە سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان رایکردووە، بۆ ئەو مەبەستە وەکو بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستیەوە.
دەشڵێت: سلێمان هەڵشۆیی
بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (456) لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیراوە و لە ئێستاشدا
لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
جەختیش دەکاتەوە، لەلایەن
بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن لەدژی خاوەنی ئەو
پەیج و ئەکاونتانەی کە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە بەتایبەت بۆ مەرامی تایبەتی
خۆیان.
باسى لەوەشکردووە، ئەو جۆرە هەواڵە نادروستانە کاریگەری نەرێنی دەبێت
لەسەر بارودۆخی دەرونی هاوڵاتیان و بەتایبەت ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان
هەڵشۆیی کردووە و سکاڵایان تۆمار کردووە.
7331 جار خوێندراوەتەوە