سلێمانی؛ شێرێک لە دەستی خاوەنەکەی رایکرد

KNN : Kurdish News Network
12:49 - 14/05/2021
کوردستان
+
-

لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، کاتێک هاوڵاتیان سەردانی گەڕان و جەژنە پیرۆزە بوون؛ شێرێک لە دەستی خاوەنەکەی رایکرد و لەپێناو پاراستنى هاوڵاتیانیش پۆلیس بڵاوەی پێکرا.

عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە دیجتاڵ میدیایی (KNN)ی ڕاگەیاند: پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینى، شێرێک لە دەستی خاوەنەکەی ڕایکرد، بەڵام تواندرا بێ زیان بیگەڕێنینەوە شوێنی خۆی.

بەپێی زانیارییەکانی دیجتاڵ میدیایی (KNN) روداوەکە لە گەڕەکی توی مەلیکی شاری سلێمانی ڕوویداوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنى پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: تیمەکانیان گەشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تاکو ڕێگری بکەن لە زیان پێگەیاندنی هاوڵاتیان.

عەمید هێمن کەمەرخان دڵنیایدایە هاوڵاتیان و ڕایگەیاند: هاوڵاتیان هیچ ترسێکیان نەبێت و ڕووداوەکە جێگەی ترس نیە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

7061 جار خوێندراوەتەوە