بەڕۆژوبوون بۆ
ماوەی مانگێك و خواردن لە دوو ژەمدا، موسڵمانانی ڕادەهێنێت لەسەر سیستمێكی جیاوازی
ژیان بەراورد بە مانگەكانی پێش ڕەمەزان، دوای جەژنیش بۆ دووبارە ئاسایی بونەوەی دۆخەكە
دەبێت چەند ڕێنماییەكی گرنگ جێبەجێ بكەن.
1- گەڕانەوە بە شێوەیەكی
تەدریجی:
گەڕانەوە بۆ سیستمی
ژیانی دوای ڕەمەزان بەشێوەیەكی كتوپڕ، وەك شۆكێكە بۆ جەستە، بۆیە دەبێت مرۆڤ لە ئەنجامدانی
چەند هەڵەیەك ئاگاداربێت، بەتایبەت زۆر خواردنی خۆراك، چونكە هەندێك كەس دوای ڕەمەزان،
كتوپڕ زۆر لەو بڕە زیاتر دەخۆن كە پێش ڕەمەزان خواردویانە، بۆیە دەبێت بەشێوەیەكی
تەدریجی بگەڕێنەوە سەر دۆخی خواردنی ئاسایی.
2- دەستپێكردن بە
ژەمێكی تەندروست:
دەبێت بڕی ئەو
خواردن و كالۆریانەی لە ڕۆژێكدا دەخورێت، لەوە كەمتربێت كە كەسەكە پێش ڕەمەزان
خواردوێتی، هەروەها پشتكوێ نەخشتنی ژەمی بەیانی و دەستپێكردنی ڕۆژ بەو خواردنە تەندروستەكانی
بەیانیان، وزە بەلەش دەبەخشێت و حەزی خواردن بۆ ژەمەكانی دیكە كۆنترۆڵ دەكات.
3- كەمخۆری بەردەوام
خۆر: كاتێك بڕێكی كەمی خواردن لە چەند كاتێكی جیاوازی ڕۆژدا دەخورێت، وزە بە لەش دەبەخشێت،
لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەیەك دەگیەنێتە مێشك بۆ سوتاندنی كالۆرییەكانی ئەو خواردنە.
بەڵام ئەگەر لەماوەیەكی
كەمدا بڕێكی زۆر خواردن خورا، مێشك توانای ناردنی ئاماژەكانی نابێت بۆ سوتاندنی بۆیە
بەشێوەی چەوەری كۆدەبێتەوە.
4- زۆر خواردنی
پرۆتین:
خواردنی ئەو خۆراكانەی
دەوڵەمەندن بە پرۆتین شەكری خوێن جێگیر دەكەن و هەستی تێبربوون دەبەخشن، بەتایبەت
پاقلەمەنییەكان.
5- زیادەڕۆیی نەكردن
لە كافەیندا:
زۆر خواردنەوەی
چاو و قاوە كەدەوڵەمەندن بە ماددەی كافەین، هۆكاری دروستبونی دڵە ڕاوكێ و كێشە و
گرفتەكانی خەون، بۆیە باشترە بە بڕی كەم و لە بەیانیاندا بخورێتەوە.
837 جار خوێندراوەتەوە