ئەمڕۆ چوارشەممە (12ی ئایارى 2021)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (68.61) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (65) دۆلار و (37) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ساڵی (2021)ەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوت (70) دۆلاری تێپەڕاند، هاوکات ساڵی رابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە (20) دۆلار مامەڵەی پێوەکراو، بەڵام ئەو رێوشوێنانەی لەسەر ئاستی جیهان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەتایبەت بەدەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە پیشەسازی، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتن لە جیهاندا.
721 جار خوێندراوەتەوە