وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم ئاشکراى دەکات لەمانگى
رەمەزاندا دەست بەسەر زیاتر لە (34) تۆن کەلوپەلى ماوە بەسەرچوودا گیراوە و زیاتر لە
(30) کۆگا و دوکان و شوێنى بازرگانیش داخراون.
ساڵح هەرکى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى
حکومەتى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)
ى راگەیاند، لەماوەى مانگى رەمەزاند تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى لە
پارێزگاکانى هەرێم و ئیدارەى گەرمیان زیاتر لە نۆ هەزار سەردانیان ئەنجامداوە و
توانیوایانە (197) سەرپێچى جۆرۆاو جۆر دیارى بکەن ودەست بەسەر (34.327) تۆن خۆراک و
کەلوپەلى ماوەبەسەرچوودا بگرن و (33) کۆگاو دوکان و شوێنى بازرگانیش دابخەن.
لەبەشێکى دیکەى لێدوانەکەیدا، بەرێوەبەرى راگەیاندنى وەزارەتى بازرگانى وپیشەسازى حکومەتى هەرێم ئاشکراى کرد، بەبڕى زیاتر لە (16) ملیۆن دینار
سزاى ئەو کەسانە دراوە کەسەرپێچیان کردوە.
302 جار خوێندراوەتەوە