حکومەتی هەرێم داوا لە دیوانی چاودێری دارایی
عێراق دەکات، هەمان رێکارەکانی ئەوان بۆ وردبینی داهاتەکان بگرنەبەر.
بە پێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و
زانیاری حکومەتی هەرێم، لە کۆبونەوەی (7)ی نیسانی (2021)دا، وەزارەت و لایەنە
پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی
ساڵی (2021) بگرنەبەر.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، دیوانی چاودێری دارایی
هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ وردبینیکردنی داهاتەکان و
دەستنیشانکردنی نوێنەر، نوسراوێکی ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کردووە و
نوێنەری هەرێمی لەو بارەیەوە دەستنیشانکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو نوسراوەدا دیوانی
چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، دیوانی چاودێری دارایی عێراق هەمان رێککارەکانی
ئەوان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵ بگرنەبەر.
574 جار خوێندراوەتەوە