بەرپرسى باڵى سەربازى داعش کە بەڕەگەز ئەفغانییە، لە ئۆپەراسیۆنێکى پۆلیس و
میتى تورکیا لە ئیستانبوڵ دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوە هەواڵییەکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، دەزاگاى
هەواڵگرى تورکیا (میت) لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسیکى داعشیان بە ناوى (باسم) دەستگیرکرد،
کە دەگوترێت پێشتر دەستە راستى ئەبوبەکر بەغدادى سەرکردەى داعش بووە.
بەپێى زانیارییەکان ئەو بەرپرسەى داعش بە پاسپۆرتێکى ساختە هاتۆتە شارى
ئیستانبوڵ و لە ئەنجامى ئۆپەراسیۆنێکى هاوبەشى میت و پۆلیسى تورکیا لە ناوچەى
(ئاتا شەهیر) لە شارى ئیستانبوڵ دەستگیرکراوە.
وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى دەستگیرکردنى بەرپرسەکەى داعش، پۆلیسى تورکیا
وتویەتى: لەبەشى روبەڕوبونەوەى تیرۆرى پۆلیس لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
2652 جار خوێندراوەتەوە