تەندروستى عێراق لەبارەى تۆمارکردنى حاڵەتى توشبون بە کۆرۆناى هیندى روونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
07:41 - 29/04/2021
عێراق
+
-

بەرپرسێکى وەزارەتى تەندروستى عێراق رەتیدەکاتەوە کە توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى هیندى لەعێراق تۆمار کرابێت، سەبارەت بە دۆخى تەندروستى ئەو هاوڵاتیەش کە گومانى توشبونى ئەو جۆرەى کۆرۆناى لێکراوە روونکردنەوە دەدات.

روبا فەلاح، ئەندامى تیمى راگەیاندنى تەندروستى لە وەزارەتى  تەندروستى عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى توشبون بە زنجیرەى هیندى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار نەکراوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، پشکنینیان بۆ هاوڵاتیەک ئەنجامداوە کە لەهیندستان گەڕاوەتە، بەڵام ئەنجامى پشکنینەکە نێگەتیڤ بووە.

ئەوبەرپرسەى وەزارەتى تەندروستى عێراق جەختیکردەوە، ڕێوشوێنى پێویستیان بۆ بەرگرتن لە جۆرەى ڤایرۆسى کۆرۆنا گرتوەتەبەر.

1213 جار خوێندراوەتەوە