زینک، بە یەکێک لە کانزا گرنگەکان
دادەنرێت بۆ جەستە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە پڕۆسەی گەشەکردنی سروشتی لە
قۆناغەکانی دووگیانی و منداڵی و مێردمنداڵی، هەروەها لە پێکهێنانی کۆئەندامی
بەرگری و دروستکردنی پڕۆتینی ناو لەش بە هۆی بەشداربوونی لە پێکهاتووی ( DNA )ی خانەکان.
گرنگترین نیشانەکانی کەمیی زینک:
1- هەستیاری ( حەساسیەت ): دەبێتە هۆی بەرز
بوونەوەی ماددەی هستامین لە لەش و دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاری وەک پژمین،
خورانی پێست، لووت گیران، هتد.
2 - زیاد بوونی ئەگەری سکچوونی زۆر: بە
هۆی کەمیی بەرگری جەستە، ئەگەری تووشبوون بە بەکتریای ڕێخوڵە و گەدە زیاد دەکات بە
تایبەت لە منداڵان دا، هەروەها زیاد بوونی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی تری
کۆئەندامی هەرس وەک نەخۆشی کڕۆنز و بە برینبوونی ڕیخۆڵە ئەستوورە.
3 - وەرینی مووەکانی قژ و برۆ و برژانگ
و بێهزیی مووەکانی قژ.
4 - لاوازیی سێکسی و کەمیی ڕێژەی
تێستۆستیڕۆن و کەمیی ژمارە و دابەزینی چالاکیی سپێرمەکان.
5 - کورتیی باڵا و کەمیی گەشەی منداڵان
و مێردمنداڵان.
6- کێشە تەندروستییەکانی پێست زیاد
دەکات و ڕەنگە ببێتە هۆی زیاتربوونی نەخۆشییەکان، وەکو زیبکە و ئەکزیما و سەدەفی،
هەروەها درەنگ سارێژبوونی برین و کەمیی کۆلاجین.
7 - لاوازیی بەرگری لەش و زیاتر
تووشبوون بە پەتا و هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا.
8- تێکچوونی میزاج و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی
و توڕەیی و زوو هەڵچوون و ترس و شت بیرچوونەوە، هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆکاری کەمیی
تەرکیز و زیاد بوونی ئەگەری نەخۆشیی ماخۆلان ( ADHD ) لە منداڵان.
9- کێشە تەندروستییەکانی چاو وەک
شەوکوێری و ڕەشبوونی هاوێنەی چاو.
گرنگترین
سەرچاوەکانی خۆراک:
1- گۆشتی سوور و مریشک
2- دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و
برنجی قاوەیی
3- شیرەمەنی وێنەی پەنیر و شیری بێ
چەوری
4 - چەرەسات وەک کاژۆ، بادام و کونجی
5- سەوزە وەک کەلەرم و بازالیا
6- پاقلەمەنییەکان
7- خۆراکی دەریا وەک لولپێچ
*کەمیی زینک لە
ڕێگای فەحسی خوێنەوە بە ئاسانی دەستنیشاندەکرێت.
د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
676 جار خوێندراوەتەوە