وەزارەتی
کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە
هێڵەکانی گواستنەوەی وزەدا، کارەبای نیشتمانی لە بەشێکی پارێزگای دهۆک کوژاوەتەوە
و تیمەکانیشیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن.
وەزارەتی
کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی
لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری دروستبوونی کێشەکە، بە مەبەستی ئەوەی بە زووترین کات
چارەسەری بکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کارەبا بۆ هاوڵاتییان بگەڕێننەوە.
لە بەشێکی
دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە لە کاتی
هەبوونی هەر پێشهاتێکی نوێ و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە و گەڕانەوەی کارەبادا،
ڕاستەوخۆ زانیارییان پێ دەدەن.
83 جار خوێندراوەتەوە