لیژنەى باڵاى بەرنگاربونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لەبارەى دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن لەناو ناوەندەکانى خوێندندا بڕیاریدا، هەروەها بڕیاریدا لە سێ رۆژى جەژنى رەمەزانیشدا قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەنێت.
جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەکۆبونەوەى
لیژنەى باڵاى بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا بڕیاردراوە رێکارەکانى خۆپارێزى و رێکارەکانى
پەیوەست بە پرۆسەى خوێندن لەسەر ئاستى وەزارەتى پەروەردە و وەزارەتى خوێندنى باڵا وەک خۆى بەردەوام دەبێت
راشیگەیاند، بڕیاردراوە هەرسێ رۆژى جەژن قەدەغەى هاتوچۆى سەرتاسەرى رابگەیەنرێت، هاتوچۆش لە نێوان هەرێمى کوردستان وهیندستان
رادەگیرێت.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، هەموو
ئەگەرەکان لەبەردەم حکومەتى هەرێمى کوردستاندا کراوە، لەپێناوى ئەوەى ئەمساڵى
خوێندن نەفەوتێت، دەستکراوە دەبین بۆ گرتنەبەرى هەموو رێکارە پێویستەکان.
5314 جار خوێندراوەتەوە