بەجینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنیەکان لەلایەن جۆیابدنى سەرۆکى
ئەمەریکاوە گرژى زیاتر دەخاتە پەیوەندییەکانى نێوان ئەمەریکا و تورکیا، لەدواین
پێشهاتیشدا تورکیا باڵیۆزى ئەمەریکا لە ئەنقەرە بانگهێشت دەکات.
ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا دەیڤد
ساترفێڵد باڵیۆزى ئەمەریکاى لە ئەنقەرە بانگهێشت کردوە و سادات ئۆنال جێگرى وەزیرى
دەرەوەى تورکیا لەگەڵیدا کۆبوەتەوە و ئاگادارى کردوەتەوە کە ئەنقەرە بەیاننامەکەى
جۆیابدن لەبارەی بەجینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنییەکان ئیدانە دەکات و بەتوندى
رەتى دەکاتەوە.
جێگرى وەزیرى دەرەوەى تورکیا رەخنەى توندى لە بەیاننامەکەى جۆبایدن گرتوە و
رایگەیاندوە، بەیاننامەکەى سەرۆکى ئەمەریکا خاڵیە لە بنەماى مێژوویى و یاسایى.
ئەوەش دواى ئەوە دێت کە رۆژى شەممە جۆبایدن سەرۆکى ئەمەریکا لە
بەیاننامەیەکدا لەیادى (106) هەمین ساڵیادى کۆمەڵکوژى ئەرمەنیەکاندا، ئەو رووداوەى
وەک جینۆساید ناساند.
491 جار خوێندراوەتەوە