باران بارین دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:54 - 25/04/2021
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، لە سبەینێ وە شەپۆلێکی باران بارین روو لەناوچەکانی هەرێم دەکات و کاریگەریەکەشی تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: لە سبەینێ دوو شەممەوە ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچەهەورو هەورى تەواو دەبێت، پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوەڕۆ وە باران بارین لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکانى هەرێم دەست پێبکات.

شەپۆلەکە سەرەتا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پاشان بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەبێت .

ئاماژەبەوەشکراوە، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بۆ زۆربەى ناوچەکان کە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى مەوداى بینین، خێرایی باى پێشبینیکراو لە نێوان (20-35)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و لە  هەندێ ناوچە خێرایی با دەچێتە  سەرووى 35کم لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات، کاریگەری ئەو شەپۆلە تا رۆژی سێشە ممە بەردەوام دەبێت  پێشبینى باران بارین لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە بەشێوەى نمە باران هەیە لە هەندێ کاتدا.

6622 جار خوێندراوەتەوە