سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا دەستى لەکارکێشایەوە

KNN : Kurdish News Network
11:26 - 25/04/2021
جیهان

دواى یەک رۆژ لە بڕیارى بەجینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان، نیکۆڵ پاشنیان سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا دەستى لەکار کێشایەوە.

 نیکۆڵ پاشنیان، سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا، لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک رایگەیاند: لەمڕۆ (25)ى نیسانەوە دەستبەردارى پۆستەکەم دەبم وەک سەرۆک وەزیران، بەڵام تا هەڵبژاردنى داهاتوو وڵاتەکەم بەکاتى لە پۆستەکەم دەمێنمەوە.

دواى شکستى ئەرمینیا لەشەڕى قەرەباغ لە ساڵى رابردودا فشارێکى زۆر لەسەر نیکۆڵ پاشنیان دروست بوو بۆ ئەوەى دەستلەکار بکێشێتەوە.

ئەوەى کەبووە هۆى توڕەى نەیارانى و فشارکردن بۆ دەستلەکارکێشانەوەى پاشنیان، رازیبون و دانپێدانان بوو بەشکستى ئەرمینیا لە شەڕى قەرەباغ و لەوکاتەدا هەزاران کەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خۆپیشاندەران چونە ناو بیناى پەرلەمانى ئەو وڵاتە لە یەریڤانى پایتەخت و داواى دەستلەکارکێشانەوەى حکومەتیان دەکرد.

لە کۆتا راگەیاندنیشیدا، نیکۆڵ پاشنیان لە بارەى بڕیارى بەجینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان لەلایەن سەرۆکى ئەمەریکاوە رایگەیاندبوو، ئەمە هەنگاوێکە بۆ دابینکردنى دادپەروەرى.

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە، (20)ى حوزەیرانى داهاتوو هەڵبژاردنى پێشوەخت لە ئەرمینیا بەڕێوە دەچێت.

2949 جار خوێندراوەتەوە