دامهزراوه تهندروستییهكانی ئهمەریكا جارێكی
دیكه دڵنیایى دەدەن لهبارهی ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسن كه وترابو دهبێتههۆی كڵۆبونی
نائاسایی خوێن.
لە هەواڵێکدا ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتى خواردن و دەرمان لە
ئەمەریکا دڵنیایى دەدەن لە سەلامەتى ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسن بۆ تهمهنی (18)ساڵ
و بەرەو سەرەوە.
دامەزراوەکە بەناوى جانیت دکۆک کە بەڕێوەبەرى
کاتى بەڕێوەبەرایەتى خواردن و دەرمانى ئەمەریکایە، جەختى کردۆتەوە لە سودەکانى
ڤاکسینەکە بەتایبەت بۆ تەمەنى سەروى (18) ساڵ کە هیچ گرفتێک دروست ناکات.
بەپێى لێدوانى دکۆک، بڕیارەکەیان دواى ئەوە
هاتووە کە پێداچونەوەیان بە داتا و زانیارییە تایبەتەکانى ڤاکسینەکەوە کردۆتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر لە دوای تۆمارکردنی شەش
حاڵەتی خوێن مەین، سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان و ئیدارەی
خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا داوایانکرد بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن رابگیرێت.
455 جار خوێندراوەتەوە