پۆلیسى هەولێر حاڵەتێکى دزینى ئۆتۆمبێل لە قەزاى خەباتى سەر بەو پارێزگایە ئاشکرا دەکات، خاڵى جیاوازى ئەو دزى
کردنەش ئەوەیە کە تۆمەتبارەکە خەزورى ئەو کەسەیە کە دزیەکەى لێکراوە.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان،
نووسینگەی خەبات، لەلایەن هاوڵاتیەكەوە ئاگاداركرانەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تیۆتا
هایلۆكس) ی لە قەزای خەبات لێ دزراوە، دواى ئەنجامدانى لێکؤڵینەوە توانییان تۆمەتبارێك
بە ناوی (هـ، ا، م) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر بكەن.
بەپێى راگەیەنراوەکەى پۆلیسى هەولێر، تۆمەتباری ناوبراو، كە خەزوری ئەو هاوڵاتیەیە
کە سکاڵاى تۆمارکردوە، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی
ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و پەڕاوەكەشی رادەستی دادگا كرا.
778 جار خوێندراوەتەوە