بەپێی توێژینەوەیەکی ژووری توێژینەوەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان دوای تێپەربونی (33) ساڵ
بەسەر کارەساتی ئەنفالدا، هێشتا گەلی کورد نەیتوانیوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتگیری
بۆ ئەم کەیسە بەدەستبهێنێت و ئەم کارەساتە گەورەیە بەجینۆساید بناسێنێت.
ئەو توێژینەوەیە کە بەناونیشانی (ئەنفال و جینۆسایدی
گەلی کورد) و لەلایەن جەبار ئەحمەد و گەیلان عەباسەوە ئامادەکراوە، لەسێ بەش پێکهاتوە،
لەبەشی یەکەمدا بە وردی پێناسەی چەمکی جینۆسایدکراوە و ئاماژە بە جۆرەکانی کراوە،
هەروەها وشەی ئەنفال لە رووی زمانەوانی و مێژوویەوە شیکراوەتەوە، لەبەشی دووەمیشدا
دەستپێکی پڕۆسەى ئەنفال و سەرجەم قۆناغەکانی پرۆسەکە خراوەتەڕوو، هاوکات بەداتا قەبارەی ئەو زیانانە خراوەتەڕوو کە لە ئەنجامی
ئەو پڕۆسەیە بەر گەلی کورد کەوت، بەشی سێیەمی توێژینەوەکەش ناوی تەواوی ئەو تۆمەتبار
و تاوانبارانەى تێداخراوەتەڕوو کە لە پڕۆسەی ئەنفالدا بەشداریان کردوە.
بۆ خوێندنەوەى دەقى توێژینەوەکە، کلیک بکە:
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
914 جار خوێندراوەتەوە