بانکى نێودەوڵەتى پێشنارى بۆ عێراق کردوە نرخى (100) دۆلار بۆ (160) هەزار دینار بەرزبکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:09 - 13/04/2021
ئابوری

بەرپرسێکى بانکى ناوەندى عێراق پێشنیارێکى بانکى نێودەوڵەتى بۆ بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکات، بەڵام پێشنیارەکە کارى لەسەر نەکراوە.

ئیحسان شەمران، جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقى راگەیاندوە، بانکى نێودەوڵتى پیشنیارى بۆ عێراق کردوە کە نرخى فرۆشتنى دۆلار  بۆ (160) هەزاردینار بەرامبەر (100) دۆلار بەرزبکەنەوە، چونکە ئەوە نرخى راستەقینەى دۆلارە و دەکرێت ببێتە هۆى سەقامگیربوونى بازاڕى ناوخۆ بە بەراورد بە وڵاتانى دراوسێ.

 

جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، دواى ئەوەى هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخى بازاڕو گوزەرانى خەڵک کردوە، بۆیان دەرکەوتوە کە (145) هەزار دینار بەرامبەر (100) دۆلار نرخێکى گونجاوە، لە راستیشدا ئەو هەنگاوە ئەنجامى   باشى بە دەستهێناوە بەتایبەتى لە سیاسیەتى دراوى عێراقیدا. 

4117 جار خوێندراوەتەوە