بەبێ رکابەر، پێرێز وەک سەرۆکى ریاڵ هەڵبژێردرایەوە

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 13/04/2021
وەرزش
+
-

بەهۆى ئەوەى تاکە کاندیدى پۆستى سەرۆکایەتى یانەى ریاڵ مەدرید بوو فلۆرەنتینۆ پێرێز وەک سەرۆکى ئەو یانەیە هەڵبژێردرایەوە و تا ساڵى (2025) لە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت.

یانەى ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، ئەنجومەنى هەڵبژاردنى یانەکە بە ئامادەبوونى سەرۆکى ئەنجومەنەکە و ئەندامەکانى کۆبوەتەوە و دواى ئەوەى تەنها یەک کاندید بۆ پۆستى سەرۆکایەتى یانەکە پێشکەش کران بەپێى مادەى (40) لە پەیڕەوى ناوخۆى یانەى ریاڵ مەدردید فلۆرەنتینۆ پێرێز وەک سەرۆکى یانەکە دیاریکرایەوە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز ویلایەتى شەشەمى سەرۆکایەتییەتى و پێشتریش لە ساڵەکانى (2009 و 2013 و 2017) بەبێ رکابەر بوەتەوە بە سەرۆک.

لەسەردەمى سەرۆکایەتى پێرێزدا، یانەى ریاڵ مەدرید (5) نازناوى چامپیۆنسلیگ و (5) جامى جیهانى یانەکان و (5)خولى ئیسپانى و (4) جامى سوپەرى ئەوروپا و دوو جار جامى شاى ئیسپانیاى بەدەستهێناوە، ئەوەش لە ماوەى (18) ساڵى سەرۆکایەتییەکەیدا.

342 جار خوێندراوەتەوە