حکومەتى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى جەژنی
(چارشەمبا سۆر) ی ئێزدییەکان رۆژى چوارشەممەى داهاتووى کردە پشووى فەرمى.
بەپێى راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رۆژی چوارشەممە ( 14) ی نیسان جەژنی
چارشەمبا سۆری ئێزدییانە، بەو بۆنەیەوە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی
حکومەت.
(چارشەمبا
سۆر) جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان، کە بە گەورەترین و پیرۆزترین جەژنی ئێزیدیەکان
دادەنرێت، لە ورۆژەدا هەزاران کەس لە شوێنەکەوتوانى ئاینى ئێزیدى دەچنە پەرستگاى
لالش و بەشدارى لە رێورەسمەکانى ئەو جەژنەدا دەکەن.
2029 جار خوێندراوەتەوە