کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات تۆز و خۆڵ بەشێوەیەکى
کەم لە ئاسمانى هەرێمدا بەردەوامی هەبێت و لە دوو رۆژى داهاتوشدا لە پارێزگاکانى
هەرێم بارانبارین دەستپێبکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت سبەینێ شەممە ئاسمان لە هەندێک لە
ناوچەکان پەڵە هەور و لە هەندێک ناوچەى دیکەش تۆز و خۆڵێکى کەم بەردەوامى هەبێت.
راشیگەیاندوە، لە رۆژى یەکشەممەوە کەش و
هەوا گۆڕانکارى بەسەردادێت و لە پارێزگاکانى هەرێم تاوە باران دەستپێدەکات.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما کەشناسی هەرێمی
کوردستان رایگەیاندوە، بە بەراورد بە ئەمڕۆ و سبەى، لە رۆژى یەکشەممەدا پلەکانى
گەرما کەمێک دادەبەزێت.
6998 جار خوێندراوەتەوە