شانەى راگەیاندنى ئەمنى: (24) موشەک لە نزیک بنکەى عەین ئەسەد دۆزرانەوە

KNN : Kurdish News Network
10:28 - 08/04/2021
عێراق
+
-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق دۆزینەوەى زیاتر لە (20) موشەکى لە نزیک بنکەى عەین ئەسەد لە خۆرئاواى بەغدا راگەیاند.

شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەى بەدواداچونێکى مەیدانیدا هێزەکانى سەر بە لیواى (29)ى فیرقەى حەوتى سوپاى عێراق لە ناوچەیەکى رۆژهەڵاتى بنکەى عەین ئەسەد بارهەڵگرێکى جۆرى (هینۆ) یان دۆزیوەتەوە کە (24) موشەکى تێدابوە و سەکۆیەکى هەڵدانى موشەکیشى لەسەر جێگیرکراوە.

بەپێى راگەیەنراوەکەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى، تیمە ئەندازییەکان هەوڵەکانیان بۆ پوچەڵکردنەوەى موشەکەکان دەستپێکردوە وهێزە ئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوە.

509 جار خوێندراوەتەوە