وەزارەتى تەندروستى عێراق هۆشدارى دەدات لە دەرئەنجامى مەترسیدار بەهۆى
پابەند نەبوونى هاوڵاتیان بە رێنماییەکانى خۆپارێزى و هۆکارى زیادبونى مردنیش بەهۆى
توشبون بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات.
وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەنراوێکدا هۆشدارى داوە لەبارەى زیادبونى
ژمارە توشبوان و رایگەیاندوە، هۆشدارى دەدەین لە دەرئەنجامى کارەساتبار بەهۆى
پابەند نەبونى هاوڵاتیان بە رێنماییەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا، هەروەک
نیگەرانیشى دەربڕیوە لە بەرامبەر بە دەمەوەنەچونى هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنى ڤاکسین.
وەزارەتى تەندروستى عێراق ئۆباڵى ئەو
بارودۆخەى ئێستا و بەرزبونەوەى ژمارەى توشبوانى خستوەتە ئەستۆى ئەو کەسانەى کە کۆڕ
و کۆبونەوەى کۆمەڵایەتى ئەنجام دەدەن و قەرەباڵغى دروست دەکەن.
لە بەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەدا وەزارەتى تەندروستى عێراق، هۆکارى
زیادبوونى مردنى بەهۆى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ئاشکرا کردوە و رایگەیاندوە،
(50%) ى ئەو کەسانەى کە گیان لەدەستدەدەن، هۆکارى گیان لەدەستدانیان ئەوەیە کە دواى
ماوەیەکى زۆر لە توشبونیان سەردانى نەخۆشخانەکان دەکەن.
723 جار خوێندراوەتەوە