پۆلیسى سلێمانى: ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە لە ژێرهەڕەشەی چەکدا دزی لەماڵێک کردبوو

KNN : Kurdish News Network
07:32 - 08/04/2021
کوردستان
+
-

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەى راگەیاند کە دوێنێ لە یەکێک لە گەڕەکەکانى شارى سلێمانى لەژێر هەڕەشەی چەکدا دزی لەماڵێک کردبو.

پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی دوێنی (7/4/2021)، لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک ھەڵیکوتابووە سەر ماڵێک کە تەنھا ژنێکی بەتەمەن لەماڵەکەدا بووە و لەژێر ھەڕەشەی چەکدا بڕی (65) ھەزار پاوەند و (35) ملیۆن دیناری عێراقی و (13) هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتونی دزیبو، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە دەستپێکرد.

پۆلیسى سلێمانى راشیگەیاندوە، ئەمڕۆ مەفرەزەکانی پۆلیس توانیان تۆمەتبار (ئ، ک، م) لەدایکبوی (1995) بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو پارە و ئاڵتونانەدا کە دزیبوی، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار بەکاریهێناوە لەکاتی تاوانەکەدا.

بەپێى راگەیەنراوەکەى پۆلیسى سلێمانى، دواى ئەوەى تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، بەپێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

4648 جار خوێندراوەتەوە