وردەکارى دامەزراندنى فەرمانبەران بەپێی یاساى بودجەى عێراق

KNN : Kurdish News Network
06:55 - 08/04/2021
ئابوری
+
-

سەرۆکى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ژمارەى ئەو کەسانەى کە بەپێى یاساى بودجەى ساڵى (2021) دادەمەزرێنرێن ئاشکرا دەکات، وردەکارى چۆنیەتى دامەزراندنیشیان دەخاتەڕوو.

هەیسەم جبورى سەرۆکى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، بەپێى یاساى بودجەى ساڵى (2021) نزیکەى (140) هەزارکەس دادەمەزرێنرێن.

سەرۆکى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى ووردەکارى چۆنیەتى دامەزراندنى ئەو ژمارە کەسەى رونکردەوە و رایگەیاند، (68) هەزارکەس بۆ فەرمانگە تەندروستییەکان دادمەزرێنرێن کە پزیشک و پەرستیار و دەرچوانى بەشە تەندروستییەکان دەگرێتەوە، هەروەها نزیکەى (70) هەزار پلەى وەزیفیش بۆ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان تەرخانکراوە کە فەرمانگەکانى شارەوانى و ئاووئاوەڕۆ و ئەمێندارێتى بەغدا دەگرێتەوە.

بەوتەى هەیسەم جبورى، لەنێو ئەو پلە وەزیفیانەدا (15) هەزاریان بۆ خاوەن بڕوانامەى باڵا و یەکەمەکانى کۆلیژ و پەیمانگاکان تەرخانکراوە.

772 جار خوێندراوەتەوە