نۆ دەیەی تەمەنی
تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا وەك پۆلیسێك لەكاركردن بەردەوامە، ناشیەوێت بەم زووانە
خانەنشین بێت، ئەوە چیرۆكی پیاوێكی ئەمریكییە كە تائێستا خزمەت دەكات.
ئێڵسی باكشۆت
سیمس تەمەنی (91) بەتەمەنترین پۆلیسی جیهانە، هەرچەندە هەڵكشانی تەمەن جەستەی
ماندووكردووە، بەڵام ئەوە ڕێگرنەبووە لە بەردەم كارەكەی و چوار ڕۆژ لە هەفتەیەكدا
بە ئۆتۆمبیلی پۆلیس، بە شەقامەكانی ناوچەی كامدن لە ویلایەتی ئەركناساس كە شوێنی لەدایكبونێتی
دەسوڕێتەوە.
سیمس دوای (46)
ساڵ خزمەتكردن خانەنشین كرا، بەڵام نەیتوانی لە پێنج مانگ زیاتر دوور لەكارەكەی بمێنێتەوە،
بۆیە كاتێك لە هەشتاكانی تەمەنیدا بوو گەڕایەوە بۆ سەر كارەكەی.
دەڵێت: حەزێكی
زۆری بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگە و كاری پۆلیسی هەیە، تا توانای تێدابێت لە كارەكەی بەردەوام
دەبێت.
ئەو پۆلیسە لە
مانگی كاتونی دووەمی (2011) لە خانەنشینیەوە گەڕایەوە سەركارەكەی، چونكە لە كۆنەوە
حەزی بەكارەكەی كردووە و خەڵكی زۆر خۆشدەوێت و ئەوانیش خۆشیان دەوێت.
باشكۆت چوار ڕۆژ
لەهەفتەیەكدا لە كاتژمێر (7:00)ی بەیانییەوە بۆ (3:00) پاشنیوەڕۆ كاردەكات و چاودێری
جوڵە و هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەكان دەكات بەتایبەت لە نزیك قوتابخانەكان، هاوكات وەك وانەبێژ
لە بەشی پۆلیس وانە دەڵێتەوە.
سیمس بە ئۆتۆمبێلێك
دەسوڕێتەوە كە شێوەی لە ئۆتۆمبیلی پۆلیس ناچێت، بەڵام جلی پۆلیس لەبەردەكات و دەمانچەیەكی
پێیە، هەرچەندە هەرگیز ناچارنەبووە بەكاریبهێنێت،
چونكە هەمووان خۆشیان دەوێت و لە ناوچەكە دەیناسن.
ئەو پۆلیسە بەتەمەنە
دەڵێت "دەمانچە و هێما و جلوبەرگ كەس ناكات بە ئەفسەرێكی باش، بەڵكو ڕێزگرتنی
خەڵكی هەموو شتێكە، لەبری دەستگیركردن هەوڵی ڕاكێشانی سەرنجی ئەو كەسانە دەدەن كە
خزمەتیان دەكەم".
ئێڵسی باكشۆت
سیمس باسی لەوەشكردووە بەدرێژای كاركردنی كەسانێكی زۆری لەبری بردنە زیندان، ناردۆتەوە
بۆ ماڵەوە.
2227 جار خوێندراوەتەوە