سەرۆک کۆماری عێراق بودجەی پەسەند کرد

KNN : Kurdish News Network
01:58 - 08/04/2021
عێراق
+
-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی عێراقی بۆ ساڵی (2021) پەسەندکرد.

 

 
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە د. بەرهەم ساڵح واژۆی لەسەر یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2021 کرد و جەختیکردەوە لەوەی پەسەندکردنی یاساکە بەئامانجی گەرەنتیکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی گەل، دابینکردنی موچە فەرمانبەران، خانەنشینان و خەرجییەکانی حکومەت بوە، بەجۆرێک بتوانرێت دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەمو ناوچەکانی عێراق و پێکهاتەکان دابین بکات.

 

 

سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی چاکسازی دارایی و ئابوری و پاڵپشتیکردنی کەرتە ئابورییە جۆراوجۆرەکان.

 

 

وتیشی، پێویستە جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت و پشتیوانی لە چاکسازی ئابوری و بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق بەشەکانی کۆمەڵگا بکات.

629 جار خوێندراوەتەوە