ئەو کەسانەى توشى کۆرۆنا بوون مەترسى توشبونیان هەیە بە نەخۆشى دەرونى

KNN : Kurdish News Network
08:57 - 07/04/2021
تەندروستی
+
-

بەپێى توێژینەوەیەک ئەو کەسانەى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون مەترسی توشبوونیان بەکێشەی مێشک یان دەروونی هەیە، بەشێوەیەک (17%)ى توشبوان توشى دڵەڕاوکێ بوون.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە ڕۆژی چوارشەممە لە گۆڤاری پزیشکی لانسێت بڵاوکراوەتەوە (34%)ى توشبوانى کۆرۆنا دواى چاکبونەوە لەماوە شەش مانگدا توشی گرفتی مێشک یان دەروونی بوون.

گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر زیاتر لە (230) هەزار توشبو کراوە و دەرکەوتووە (17%) یان توشی دڵەڕاوکێ بوون و (14%)توشبوانیش توشى خەمۆکی بوون.

لێکۆلەران ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە کە (44%)ى توسبوان دواى تێپەڕاندنى نەخۆشییەکە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی مێشک و دەروونی زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی هەڵامەت دەگرن و چاک دەبنەوە.

561 جار خوێندراوەتەوە