پۆلیسى راپەڕین رایدەگەیەنێت؛ لە قەڵادزێ گەنجێکى خاوەن پێداویستى تایبەت دواى
بەربونەوەى لەسەربان گیانیلەدەستداوە.
بەپێى راگەیەنراوێک لە پۆلیسى راپەڕینەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیەکی خاوەن
پێداویستی تایبەت (شەلەل دەماغ) بەناوی (ئـ . ع . م) رەگەزی نێر، لەدایک بوی ساڵی (1997)
دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان، بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ
و بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە گیانی لەدەستدا.
پۆلیس وتوشیەتى؛ بەوتەی کەسوکارەکەی کوڕەکەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئێوارەی
ئەمڕۆ پاش ئەوەی چۆتە سەربانی ماڵەوە بەربۆتەوە و بەوهۆیەشەوە بە سەختی بریندار
بووە و دواتر گیانیلەدەستداوە.
646 جار خوێندراوەتەوە