ئەمەریکا سزا بەسەر کەرتى پیشەسازى بەرگرى تورکیادا دەسەپێنێت

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 06/04/2021
جیهان
+
-

بەهۆی مامەڵەکردنى لەگەڵ کەرتی بەرگری ڕوسیا بەتایبەتى لەسەر دۆسیەى کڕین و تاقیکردنەوەی سیستمی موشەکی (ئێس- 400)، ئەمەریکا سزا بەسەر دەستەی پیشەسازی بەرگری تورکیادا دەسەپێنێت.

بەپێى ڕاسپاردەیەک کە لە تۆماری فیدراڵی ئەمەریکادا بڵاوکراوەتەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندوە، لەچەند ساڵی رابردودا دەسەڵاتی پیشەسازی بەرگری تورکیا مامەڵەیەکی گەورەی لەگەڵ روسیادا کردووە.

بە وتەى بلینکن، بەپێى یاسای (كاتسا) سزا بەسەر دەستەی پیشەسازی بەرگری تورکیا و ئیسماعیل دەمیر سەرۆکى ئەو دەستەیە و سێ بەرپرسی باڵای دەستەکەدا سەپێندراوە.

بەپێى ئەو سزایانە، مامەڵەکردنى هاوڵاتیانى ئەمەریکا لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی تورکیادا قەدەغە دەکرێت و سەرمایەکانی ئەو کەسانەش لەئەمریکا سڕ دەکرێن، هەروەها ڤیزای ئەمریکاشیان پێ نادرێت.

لەبەشێکی دیکە سزاکاندا هاتووە، هەناردەکردنى بەرهەمى ئەمریکا بۆ دەستەی پیشەسازی بەرگری تورکیا قەدەغە دەکرێت و پێدانى قەرزێکى زیاتر لە (10) ملیۆن دۆلارى بۆ ئەو دەستەیە رادەگیرێت.

720 جار خوێندراوەتەوە