وەزیرى دەرەوەى ئوردن: (16) کەس بە تۆمەتى هەوڵدان بۆ ئەنجامدانى کودەتا دەستگیرکراون

KNN : Kurdish News Network
05:08 - 04/04/2021
جیهان
+
-

وەزیرى دەرەوەى ئوردن ژمارەى ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە بە تۆمەتى  هەوڵدان بۆ ئەنجامدانى کودەتا دەستگرکراون، چارەنوسى شازادە حەمزەى زڕبراى شاعەبدوڵاش ئاشکرا دەکات.

ئەیمەن سەفدى، وەزیرى دەرەوەى ئوردن لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نێوان (14) بۆ (16 ) کەس دەستگيركراون كە لە كەسە نزيكەکاکنى شازادە حەمزەن.

راشیگەیاند، ئەو کەسانەى دەستگیرکراون پەیوەندیان بەلایەنى دەرەکیەوە هەبوە.

سەبارەت بە چارەنوسى شازادە حەمزە بن حسێن زربراى شاعەبدوڵاى پادشاى ئوردن، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئاسایش و ئارامى ئوردن لەسەرو هەموو شتێکەوەیە، بۆیە بەپێى یاسا مامەڵە لەگەڵ شازادە حەمزەدا دەکەن.

راشیگەیاند، دەزگا ئەمنیەکان ماوەیەکى زۆرە چاودێرى جموجۆڵەکانى شازادە حەمزە و کەسانى دیکە دەکەن کە ئامانجیان تێکدانى ئاسایش و سەقامگیرى ئوردن بووە.

411 جار خوێندراوەتەوە