داهاتی دەروازە سنووریەکانی عێراق لە (80%) زیادیکردوە

KNN : Kurdish News Network
04:36 - 04/04/2021
عێراق

دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، داهاتی دەروازەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەو زنجیرە رێوشوێنە ئەمنییە دەگەڕێنێتەوە کە ماوەیەکە لە دەروازەکان گیراوەتەبەر.

 

 
لە راگەیەنراوێکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراقدا هاتوە، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئیداری وئەمنی داهاتی دەروازە سنورییەکان بۆ(80%) بەرز بووەتەوە. 

 

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی ڕابردودا توانراوە نزیکەی لە (90%) ی پێشێلکارییەکان لەو دەروازە سنوریانەدا بنبڕ بکرێت، ئەوەش بەهۆی بەهێزکردنی  ڕۆڵی چاودێری و کۆنترۆڵکردنی ڕێوشوێنەکانی گومرگ و باج، هاوکات  پێشبینی دەکرێت دوای تەواوبوونی پلانی چاکسازی دەستەکە بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەموو جۆرە پێشێلکارییەکان  و دەستکاریکردنەکان بکات  کە ئەوەش وادەکات سامانی گشتی و داهاتەکان زیاتر بکات.

 

 

لەبارەی هۆکاری زیاد بوونی ئەو داهاتەوە ئاماژەبەوەکراوە، بە ڕێژەی لە (70%) پڕۆژەی  ئیداریی و بیناسازی لە دەروازە سنورییەکان ئەنجامدراوە ئەو پڕۆژانەش دەبنە هۆی زیادبونی داهات.

 

 

هەروەها، بە گوێرەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو پارێزگایانەی کە دەروازە سنورییەکانیان تێدایە دەبێت لە (50%) ی داهاتەکانیان بۆ گەشەپێدانی ئەو دەروازانە تەرخان بکەن.

131 جار خوێندراوەتەوە