ساڵانە جوتیارەکان لەسەرەتا تاناوەڕاستی ساڵ کاری کێڵانی زەوییەکانیان ئەنجام
دەدەن تا زەوییەکانیان لە کاتی بەرهەمدا بەرهەمێکی باشتریان پێبدات لە چەند ناوچەیەکی
کەمی کوردستان بەتایبەت ئەو ناوچانەی سەختن و زەویەکانیان بواری کێڵانی نیە بە ئامێری
گشتوکاڵیەکان، تائێستاش گاجووت بەکار دەهێنرێت.
گاجووت لە رێگەی گاسنێک کە بە چەند
دارێکی بەهێز بە ملی دوو گاوە بەستراوەتەوە کە پێویستە گا کان بە بەهێزی گاسنەکان ڕابکێشن و زەویەکەی
پێبکێڵن، ئەمەش کارێکی زەحمەتەو شارەزایی باشی دەوێت .
ئەو کەلوپەلانەی بۆکاری گاجوت بەکار دەهێنرێن(ئاسنی جووتکردن، نیر، کڵاوە ،مژانە،
کونەئامور، دەستەمەست).
فۆتۆ؛ محەمەد موراد ئاکۆیى
1415 جار خوێندراوەتەوە