مرۆڤ بە گشتی و خانمان بە تایبەتی هەمیشە
لەهەوڵی ئەوەدان بە ڕوخسارێكی گەنجتر و منداڵتر لەتەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان دەربكەون،
بەتایبەت دوای تەمەنی 50 ساڵی، بەڵام بەشێكیان نازانن چۆن مامەڵە بكەن و چرچی دەموچاویان
بشارنەوە.
فەریزە سولیخ ڕاوژێكارێكی بواری دەركەوتن و خۆگۆڕینی
فەرەنسییە، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سكای نیوز ئاشكرای دەكات، دەركەوتن بە شێوەیەكی
گەنجتر پەیوەندی بە بەكارهێنانی كەلوپەلی گرانبەرهاو و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە
نییە، بەڵكو بە گرتنەبەری پێنج ڕێگای كەسێك دەتوانێت زۆر لەتەمەنی خۆی منداڵتر دەربكەوێت،
ئەوانیش بریتین لە:
1- ستایلی قژ: زۆرینەی خانمان دوای تەمەنی 50 ساڵی
گرفتی هەڵوەرینی قژیان هەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی تەنكبونەوەی، بۆیە باشترە هیچ دوودڵ
نەبن لە كورتكردنەوەی قژیان و گۆڕینی بۆ ڕەنگێكی كاڵ كە وادەكات بەشێوەیەكی پڕتر دەكەوێت.
2- ماكیاژ: دەبێتە گرنگییەكی زۆر بە ڕوخسار بدرێت
و ڕۆژانە خاوێن بكرێتەوە، لەگەڵ پاراستنی لە تیشكی خۆر، لەكاتی ماكیاژدا دەبێت
خانمان شێوەیەكی كاڵ هەڵبژێرن و زیاتر گرنگی بە دەرخستنی چاویان بدەن، بە تایبەت كێشانی
برۆ.
فەریزە بەباشی دەزانێت خانمان لەو تەمەنەدا
برژانگی دەستكرد دابنێت، هۆشداریش دەدات لە هەڵەیەك بۆ ئەوانەی چاویان كاڵە، ئەویش
دووركەوتنەوەیە لەو پشت چاوانەی لەڕەنگی چاوی خۆیانە، بۆ سوراویش باشترە ڕەنگی كاڵ
و كراوە هەڵبژێرن.
3- ڕەنگەكان: مەرج نییە لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا تەنها
ڕەنگی تۆخ لەبەر بكرێت، چونكە ڕەنگ كاریگەرییەكی زۆری لەسەر چاو هەیە و وادەكات پیری
ڕوخسار بشارێتەوە، باشترین هەڵبژاردەش ڕەنگە ساردەكانە، یاخود بەپێی گونجاوی لەگەڵ
پێستی كەسەكەدا.
4- ئێكسسوارات: فەریزە سولیخ باس لەوە دەكات، نابێت
خانمان شەرم بكەن لە بەكارهێنانی ئێكسسوارات بەتایبەت چاویلكەی هەتاوی كە باشترە جۆرێك
هەڵبژێرن كە لەگەڵ شێوەی ڕوخساریان گونجاوبێت، ئەمە جگە لەوەی ئێكسسوارەتەكانی دیكەش
بە شێوەیەكی گەنجتر و سەرنجڕاكێشتر دەریدەخەن، بەڵام ئەوەی گرنگە هەڵبژاردنی شتی
گونجاوە لەگەڵ جلوبەرگەكەدا.
1529 جار خوێندراوەتەوە