ئەو کەسانەی غودەی
سامیان هەیە هەست بە دڵە کوتێ و دەست لەرزین و ئارەقەکردنەوە دەکەن، زۆر لە نەخۆشەکان
بێ تەحەمول و قەلەق دەبن و زوو هەڵەچن، دەروونیان گەرم دەبێ و بەرگەی گەرما ناگرن،
ئیشتیهای خواردنیان زیاددەکا، بەڵام کێشیان دادەبەزی، لە ئافرەتان تێکچوونی سووڕی
مانگانە یەکێکە لە نیشانەکانی غودە.
بۆ دەستنیشان
کردنی غودەی سام پێویستە پشکنینی فرمانی غودەکان و پشکنینی خوێن و هەندێ پشکنینی بەرگری و سۆناری مل یش بکرێ.
چارەسەری غودەی
سام بە دەرمانی تایبەت دەکرێ، بەڵام پێویستە بۆ ماوەی (1-2) ساڵ چارەسەر وەرگرێ بۆ ئەوەی حاڵەتەکەی
سەرهەڵنەداتەوە.
ئەگەر دوای دوو ساڵیش لە وەرگرتنی عیلاج هەر باش نەبوو،
یان غودەکەی زۆر گەورە و ناشیرین بوو یان تووشی تەنگەنەفەسی و گران قوتدانی خواردن
بوو یان گرێی شێرپەنجەیی هەبوو ئەوا پێویستە
نەشتەرگەری بۆ بکرێت بۆ لابردنی غودەکە، هەندێ
حاڵەتی غودەی سام بە چارەسەری تیشکی عیلاج دەکرێن.
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری هەناوی
و شەکرە
3967 جار خوێندراوەتەوە