ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بڕینی بەشە
خۆراکی مانگانەی (16) چین و توێژی جیاواز.
ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى
عێراق، بەفەرمى بڕیاریدا بەبڕینی بەشە
خۆراکى 16 چین و توێژ وەزارەتەکانى راسپارد بڕیارەکە جێبەجێبکەن.
بڕیارەکە ئەم کەسانە دەگرێتەوە:
1-خاوەن
کۆمپانیا کە تۆمارکرابێت
2-ئەوەى هاوسەرگیریی
نەکردبێت و موچەکەى ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بێت
3-ئەوانەى لەژورە بازرگانییەکان تا پلە دوو،
پیشەسازى تا گروپى سێیەم
4-یەکێتى خاوەن کارەکان
5-پزیشکان
6-بەڵێندەر تا پلە شەش
7- پزیشکى ددان و دەرمانساز
8- ئەوانەى هەژمارێکى زەریبیان هەیە کە
ساڵانە لە 18 ملیۆن زیاتر باجیان لەسەر بێت
9- ئەوەى سێ مانگ زیاتر سەردان بکات بۆ
دەرەوەى عێراق، بەکاتى لێیان دەبڕێت تا سەلماندنى گەڕانەوەیان
10- ئەوانەى لەدەرەوە نیشتەجێن
11-ئەوانەى رەگەزنامەى وڵاتێکى دیکەیان هەیە
12-بەندکراوەکان تا کاتى ئازادبونیان
13-مردووان لەناو زیندانەکان
14-تیرۆریستان
15-ئەوانەى لەدادگا هەڵهاتوون
16- عەرەب و بیانى و پەنابەر جگە لە
فەڵەستینى
4240 جار خوێندراوەتەوە