زۆرینەی هاوڵاتیان
لەكاتی خۆشتندا ئاوی گەرم بەكاردەهێنن، بەڵام ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای
دەكات خۆشتن بە ئاوی سارد سودێكی زۆری بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك
كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەكە
باسی لەوە كردووە، باشترە خەڵكی ئاسایی هەوڵ بدات، خۆی بە خۆشتن بە ئاوی سارد ڕابهێنێت،
چونكە چەندین سودی هەیە كە بریتین لە:
1- كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ: خۆشتن بە ئاوی سارد
پشوو بە لەش دەدات و دڵەڕاوكێ و فشار كەمدەكاتەوە، بەو هۆیەوە مرۆڤ هەست بە ئارامی
زیاتر دەكات.
2- سوتاندنی چەوری: خۆشتن بە ئاوی سارد دەبێتە
هۆی گۆڕینی چەوری سپی ناتەندروست، بۆ چەوری قاوەی كە بەخێرای دەسوتێت و دەتوێتەوە،
ئەوەش هۆكارێك دەبێت بۆ دابەزاندنی كێشی لەش و ڕێگری لە قەڵەوی.
3-چالاكردنی سوڕی خوێن: ئاوی سارد دەبێتە هۆی
پاڵنانی زیاتری خوێن بۆ خانە دەمارییەكان، بەوەش سوڕی خوێن چالاك دەبێت و ئەندامەكانی
لەش تەندروستر دەبن.
4- بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری: خۆشتن بە ئاوی
سارد دەبێتە هۆی زیادكردنی خانەكانی خوێن، بەوەش كۆئەندامی بەرگری لەش بەشێوەیەكی
سروشتی بەهێز دەبێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی و كێشە تەندروستییەكان كەمدەبێتەوە.
5- تەندروست ڕاگرتنی پێست و قژ: ئاوی سارد دەبێتە
هۆی داخستنی كونیلەكانی پێستی ڕوخسار و سەر، بەوەش پارێزگاری لە چەوری سروشتی خانەكان
دەكرێت و پێست و قژ جوانتر دەردەكەوێت.
1254 جار خوێندراوەتەوە